بانکی شارەزوور، ماڵئاوای دەکات
بانکی شارەزوور، ماڵئاوای دەکات، کارە بانکیەکانی دەگوازرێتەوە بۆ سەیدسادق.
بە بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بانکی شارەزوور لادەبرێت و کارەکانی دەگوازرێتەوە بۆ بانکی سەیدسادق.
بەپێی زانیارییەکان تەنها نوسینگەیەکی بانکی لە قەزای شارەزوور دەمێنێتەوە بۆ ڕایکردنی کاروباری خانەنشینان. چارەنووسی فەرمانبەرەکانی بانکی شارەزوور بەم شێوە دەبێت هەر فەرمانبەرێک بڕوانامەی لە دارایی و بانک و ژمێریاری و کارگێڕی و کۆمپیوتەر هەبێت دەمێنێتەوە لەو نوسینگەیەی کە دەکرێتەوە یاخود دەگوازرێنەوە بۆ بانکی سەیدسادق ئەوانی دیکەش کە بڕوانامەی جیاوازیان هەیە دەگوازرێنەوە بۆ فەرمانگەکانی تر.