لەپەراوێزی (بەرنامەی هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتی قوتابیان PISA)
ئەو ئەنجامە خراپەی هەرێمی کوردستان لەو پێشبڕکێ زانستییەدا بەدەستیهێناوە، کە لە نێوان ٩١ وڵاتدالە پلەی ٨٧ هاتووە، تەنها ژمارەیەک نییە کە لە خشتەیەکدا بنووسرێت و تێیپەڕێنین و لێی بێدەنگبین،بەڵکو زەنگێکی هۆشیارکردنەوەیە بۆ تەواوی کۆمەڵگەی کوردی.
ئەم ئەنجامە پێویستە ببێتە دەستپێکی بەخۆداچوونەوەیەکی جددی؛ چونکە پەروەردە تەنها ئەرکیوەزارەت و قوتابخانە نییە. خێزان، مامۆستا، بەڕێوەبەر، زانکۆ، میدیا، کۆمەڵگە و دەسەڵات، هەریەکە بەشێوەیەک کاریگەرییان لەسەر ئەم پرۆسەیە هەیە.
پێویستە لە بیرکردنەوەی کلاسیکی و کۆنی پەروەردە دوور بکەوینەوە و بەرەو بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە،داهێنەرانە و زانستی بچین.
گرنگە بپرسین..
بۆچی گەیشتین بەو ئەنجامە؟
لە کوێدا هەڵەمان کردووە؟
دەبێت چی بگۆڕین؟
١. گۆڕینی فەلسەفەی هەڵسەنگاندن؛
ئەگەر هەڵسەنگاندنی قوتابی بە شێوەیەکی سەرەکی بە نمرەی بەرز و ئەزبەرکردنی زانیاری پەیوەستبکرێت، ئەوا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ قوتابی فێری ئەوە دەکەین کە بۆ نمرە بخوێنێت، نەک بۆتێگەیشتن و بیرکردنەوە.
پێویستە ئەم فەلسەفەیە بە خێرایی بگۆڕدرێت و هەڵسەنگاندن بەرەو ئەوە بچێت کە توانای قوتابی بۆ:
تێگەیشتن
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
چارەسەرکردنی کێشە
بەکارهێنانی زانیاری
پرسیارکردن
داهێنان
بپێوێت، نەک تەنها توانای ئەزبەرکردنی زانیاری.
٢. دروستکردنی ژێرخانی پەروەردەیی؛
هیچ سیستەمێکی پەروەردەیی بەهێز نابێت، ئەگەر ژینگە و ژێرخانی پێویستی نەبێت.
پێویستە بودجەی پەروەردە بە شێوەیەکی زانستی و پلان بۆ دانراو بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزیپەروەردەیی تەرخان بکرێت؛ لە قوتابخانە و تاقیگە و کتێبخانەوە بگرە تا تەکنەلۆجیا، سەرچاوەی فێربوونو ژینگەی گونجاوی فێرکردن.
چونکە مامۆستای باش بە تەنیا ناتوانێت سیستەمێکی لاواز چاک بکات.
کۆتایی
ئەم شکستە نابێت ببێتە هۆی شەرم یان تاوانبارکردنی تاکەکەسێک؛ دەبێت ببێتە هۆیبەخۆداچوونەوەیەکی کۆمەڵایەتی و دامەزراوەیی.
ئەگەر ئەم ئەنجامە تەنها بە ژمارەیەکی خراپ لە خشتەیەکدا ببینین، هیچ شتێک ناگۆڕێت و بەبێدەنگیبەسەرماندا تێدەپەڕێت،
بەڵام ئەگەر وەک ئاوێنەیەک سەیری خۆمانی پێ بکەین، لەوانەیە ئەم شکستە ببێتە دەستپێکی گۆڕانێکیگەورە.
جەمال حمەیوسف محمد