Skip to content
شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز

یەکەمین دەزگای میدیای ئەلیکترۆنی لە قەزای شارەزوور

شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز

یەکەمین دەزگای میدیای ئەلیکترۆنی لە قەزای شارەزوور

  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان
  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان
Close

Search

  • https://www.facebook.com/Sharazurnews.net/
  • https://twitter.com/
  • https://t.me/sharazur_news
  • https://www.instagram.com/sharazurnews
  • https://www.youtube.com/@SharazurNews
فۆڵۆمان بکە
وتارپەروەردە

لە شکستەوە بۆ بەخۆداچوونەوە, پەروەردەی ئێمە بۆچی وایلێهاتوە؟

2 حەفتە پێش ئێستا
0


لەپەراوێزی
 (بەرنامەی هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتی قوتابیان PISA)

ئەو ئەنجامە خراپەی هەرێمی کوردستان لەو پێشبڕکێ زانستییەدا بەدەستیهێناوە، کە لە نێوان ٩١ وڵاتدالە پلەی ٨٧ هاتووە، تەنها ژمارەیەک نییە کە لە خشتەیەکدا بنووسرێت و تێیپەڕێنین و لێی بێدەنگبین،بەڵکو زەنگێکی هۆشیارکردنەوەیە بۆ تەواوی کۆمەڵگەی کوردی.

ئەم ئەنجامە پێویستە ببێتە دەستپێکی بەخۆداچوونەوەیەکی جددی؛ چونکە پەروەردە تەنها ئەرکیوەزارەت و قوتابخانە نییە. خێزان، مامۆستا، بەڕێوەبەر، زانکۆ، میدیا، کۆمەڵگە و دەسەڵات، هەریەکە بەشێوەیەک کاریگەرییان لەسەر ئەم پرۆسەیە هەیە.

پێویستە لە بیرکردنەوەی کلاسیکی و کۆنی پەروەردە دوور بکەوینەوە و بەرەو بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە،داهێنەرانە و زانستی بچین. 

گرنگە بپرسین..

بۆچی گەیشتین بەو ئەنجامە؟

لە کوێدا هەڵەمان کردووە؟

دەبێت چی بگۆڕین؟

١. گۆڕینی فەلسەفەی هەڵسەنگاندن؛

ئەگەر هەڵسەنگاندنی قوتابی بە شێوەیەکی سەرەکی بە نمرەی بەرز و ئەزبەرکردنی زانیاری پەیوەستبکرێت، ئەوا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ قوتابی فێری ئەوە دەکەین کە بۆ نمرە بخوێنێت، نەک بۆتێگەیشتن و بیرکردنەوە.

پێویستە ئەم فەلسەفەیە بە خێرایی بگۆڕدرێت و هەڵسەنگاندن بەرەو ئەوە بچێت کە توانای قوتابی بۆ:

تێگەیشتن

بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە

چارەسەرکردنی کێشە

بەکارهێنانی زانیاری

پرسیارکردن

داهێنان

بپێوێت، نەک تەنها توانای ئەزبەرکردنی زانیاری.

٢. دروستکردنی ژێرخانی پەروەردەیی؛

هیچ سیستەمێکی پەروەردەیی بەهێز نابێت، ئەگەر ژینگە و ژێرخانی پێویستی نەبێت.

پێویستە بودجەی پەروەردە بە شێوەیەکی زانستی و پلان بۆ دانراو بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزیپەروەردەیی تەرخان بکرێت؛ لە قوتابخانە و تاقیگە و کتێبخانەوە بگرە تا تەکنەلۆجیا، سەرچاوەی فێربوونو ژینگەی گونجاوی فێرکردن.

چونکە مامۆستای باش بە تەنیا ناتوانێت سیستەمێکی لاواز چاک بکات.

کۆتایی

ئەم شکستە نابێت ببێتە هۆی شەرم یان تاوانبارکردنی تاکەکەسێک؛ دەبێت ببێتە هۆیبەخۆداچوونەوەیەکی کۆمەڵایەتی و دامەزراوەیی.

ئەگەر ئەم ئەنجامە تەنها بە ژمارەیەکی خراپ لە خشتەیەکدا ببینین، هیچ شتێک ناگۆڕێت و بەبێدەنگیبەسەرماندا تێدەپەڕێت،

بەڵام ئەگەر وەک ئاوێنەیەک سەیری خۆمانی پێ بکەین، لەوانەیە ئەم شکستە ببێتە دەستپێکی گۆڕانێکیگەورە.

جەمال حمەیوسف محمد

Author

Follow Me
بابەتەکانی تر
پێشتر

پەتای وەرزی (Influenza)، نیشانەکان، ڕێگاکانی خۆپاراستن و چارەسەرکردن

دواتر

وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی بۆ ساڵی (2026 – 2027) بڵاوکردەوە

لێدوان بنوسە!.

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

25 − 15 =

ئاسان: بۆ کاری ڕیکلام

سۆشیال میدیاکانی شارەزوورنیوز

  • Facebook
  • Instagram
  • YouTube
  • TikTok
  • Telegram

زۆرترین بینراو

  • ڕووداوێکی هاتووچۆی سەخت ڕوویدا (14,805)
  • وێنەی ئەو مێردمنداڵەی بەهۆی لەدەست دەرچوونی فیشەک گیانی لەدەستدا (8,871)
  • هەلی کار بۆ گەنجانی قەزای شارەزوور (6,233)
  • لە مانگی ڕەمەزاندا گەورەترین دزی لە یەکێک لە مارکێتەکانی قەزای شارەزوور کرا. (6,156)
  • ئایا شەرمنی چییە ؟ (5,036)
  • گەنجەکە تاقانەیە و تەمەنی ٢٣ ساڵە (4,884)
  • هەلی کار بۆ شۆفێری لە قەزای شارەزوور (4,489)
  • هەلی کار بۆ مامۆستای ” کوردی ، عەرەبی ، کۆمەڵایەتی “. (3,879)
  • کارمەند بۆ دوکانی شیرینی (3,679)
  • لەکاتی پێوەدانی دووپشک پێویستە چی بکەین؟؟ (3,604)

هاوپۆلەکان

  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان

هاوپۆلەکان


  • ئاگاداریەکان
  • پرسە
  • پەروەردە
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • زانیاری
  • ڕاپۆرت
  • ڕانانی کتێب
  • هەلی کار
  • هەمەڕەنگ
  • ھەواڵ
  • وتار
  • وەرزش

ئەرشیفەکان


  • ئاڕ ئێس ئێس
  • ئەرشیف
  • پەیوەندی
  • سیاسەتی تایبەتێتی

ئێمە


ئاسان: بۆ کاری ڕیکلام

  • Facebook
  • Instagram
  • YouTube
  • TikTok
  • Telegram
  • RSS

دەربارە


2017

شارەزوور نیوز یەکەمەین دەزگای میدیایە لە قەزای شارەزوو، کە لەلایەن کۆمەڵە گەنجێکەوە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە کاری تێدا دەکرێت و هیچ بڕە پارەیەک یان هیچ لایەنێک نیە لە پشتەوە و ئامانجمان تەنها خزمەتکرنە بە خەڵکی قەزای شارەزوور.

چوونە ژوورەوە
Sharazur News && Made by Sasha ©