ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە ، ١٧/٦/٢٠٢٦ ، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکیحکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆ دەبێتەوە.
لە کۆبونەوەکەدا باس لەم خاڵانە دەکرێت :
١. بابەتی وەرگرتنەوەی بەرهەمی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، بۆ وەرزی چاندنی ئەمساڵلەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە لە چوارچێوەی پلانی ساڵانە و گرفت و چارەسەرەکان گفتوگۆ دەکرێت .
٢. بابەتی بڕیاردان لەسەر بابەتی خانەنشینکردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان،ئەوانەی کە مەرجی یاسایی تەمەن و ساڵانی خزمەتی خانەنشینییان هەبووە .
٣. بابەتی ڕاگرتنی سوودمەندیی خاوەن داهاتە باڵاکان لە پڕۆژەی سەبەتەی خۆراکیی ناوەندی، کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی فیدراڵی لە خەرجییە حاکمەکان پارەی بۆ تەرخان دەکرێت و تایبەتکردنی بەخاوەن داهاتە سنووردارەکان، گفتوگۆ دەکرێت.