هەڵگرتنی بڕیاری قەدەغەی ڕاوکردن
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند : ئەمڕۆ ١٥/٦/٢٠٢٦ لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەنەری ،بڕیاردرا بە هەڵگرتنی بڕیاری قەدەغەی ڕاوکردن و ئاسایی بوونەوەی وەرزی ڕاوکردن ، بەم مەرجانەی خوارەوە
١.ڕاوکردن بە کارەبا .
٢.ڕاوکردن بە مادە ژەهراوییەکان .
٣.ڕاوکردن بە ماددە تەقەمەنییەکان .
٤.ڕاوکردن بە تۆڕی کون ورد .
هەر ڕێگەیەک ببێتە مایەی ناوبردنی به کۆمەڵی زیندەوەرەکانی ئاوی لە هەموو کاتێکدا قەدەغەیە وڕێگەپێدراو نابێت ، بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە و گرتنەبەری رێکاریی یاسایی و کارگێری سەرجەمفەرمانگەکان و دامەزراوە پەیوەندارەکان ئاگادار کراونەتەوە.
