پێشنیارێک بۆ دایکان و باوکان
هەرچەند کوردستان بە بارودۆخێکی نالەباردا تێدەپەڕێت، بەڵام خۆشبەختانە بەشێکی زۆریخێزانەکانمان بە هەرجۆرێک بووە دەرفەتی چونەدەرەوەی گەشت و سەیران بۆ خۆیان دەڕەخسێنن. سەرەڕای بەسەربردنی کاتی خۆش و بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان، زۆر پێویستە سودلەو چەند کاتژمێرە وەربگرین کە لە دەرەوەین(بۆ منداڵانی باخچەی ساوایان و بازنەی یەک و دوو)یقوتابیانی بنەڕەتی.
ێرەدا دوو پێشنیاردەکەم بەهیوام کەم تا زۆر گرنگی پێبدرێت
۱. (ئەوەی پەیوەندی بە قۆناخی باخچە و پۆلی یەکەم) ی بنەڕەتیەوە هەیە. زۆر هوشیارانە لەسەردیاردەکانی سروشت و پەیوەست بەژیانەوە گفتوگۆ بەپێی ئاستی تەمەنەکەیان لەگەڵ منداڵان بکرێت،هەوڵبدەین بەجۆرێکی سادە و کراوە پرسیار ئاراستەی منداڵەکان بکرێت و زۆرترین کاتی وەڵامدانەوەشبۆ ئەوانبێت با وەڵامەکانیشیان سادە و هەڵەبێت. چونکە تاڕادەیەک ناتوانن بەنوسین تەعبیر لە بۆچۆنەکانیان بکەن.
۲.دەکرێت دوای گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بۆ(پۆلی ۲ تا ٦)بنەڕەتی، دوای پشودان لە ماڵەوە، داوا لە منداڵەکانبکرێت سەبارەت بەم گەشتەی ئەمڕۆمان شتێک بنوسن، گرنگ نیە لەسەر هەر بوارێک بێت. ئامانج ئەوەنیە نوسینەکە تاچەند گرنگ و تەوا و زانستیە، بەڵکو ئامانج ئەوەیە منداڵ ڕابێت گرنگی بەدەربڕینیهەست و بۆچونەکانی خۆی بدات.
دوای سەرنجدان و بەهەند وەرگرتنی گفتوگۆ و خوێندنەوەی نوسینەکانیان، بۆتدەردەکەوێت هەندێک لەقسە و بۆچونەکان تاڕادەیەک زمانی شیعر، فەنتازیا و ئەدەب زاڵە بەسەریانا، هەندێکیان پێشنیار وئامۆژگاری جۆر بەجۆرن. کاتێک ئەمانە بونە کلتوور ئیتر منداڵ هەرجارە و زمانی گفتوگۆ و نوسینی باشتر وکراوەتر دەبێت.
ئەمانە بەشکن لەو هۆکارانەی منداڵ دەتوانێت تەعبیر لە ڕاو بۆچون و دونیابینی خۆی بکات. بیرماننەچێت زمان هۆکارێکە بۆ گەشەکردنی بیرکردنەوەی منداڵ.
جەمال حمەیوسف محمد