قوڕەکە بۆ شارەزوور خەستر دەکەنەوە
بڕیاری گواستنەوەی کارگەکانی ناوچەی پیشەسازی تانجەرۆ بۆ عەربەت، پاش ئەو کارەساتە ترسناکەیبەهۆی سووتانی کۆگاکانی گاز و بەنزین ڕوویدا، پەردە لەسەر عەقڵییەتێکی بازرگانی بێباک لادەبات کەتەندروستی مرۆڤ و ژینگەی ئەم وڵاتە بە فلسێک ناگۆڕێتەوە.
ئەم بڕیارە هیچ نییە جگە لە دانپێدانانێکی فەرمی بە شکستی هەمیشەیی دەسەڵاتی ژینگەیی.
پاساوی قێزەونی گۆڕینی تانجەرۆ بۆ ناوچەیەکی گەشتیاری لەسەر حیسابی خنکاندنی دەشتی شارەزوور،بازرگانیکردنێکی ڕوونە بە چارەنووسی دانیشتوانی ناوچەکەوە.
عەربەت لە ڕووی جوگرافی و ئاڕاستەی باوە، سییەکانی دەشتی شارەزوورە.
لە ئێستادا کارگەکانی عەربەت بەهۆی چاوپۆشی لایەنە چاودێرەکان و نەبوونی فلتەری ستاندارد، هەوایپاکیان لە خەڵک بڕیوە؛ جا ئەگەر ئەم لەشکرە لە کارگەی پیسکەری تانجەرۆشی بۆ زیاد بکرێت کارگەکانبگوازرێنەوە بۆ عەربەت ، ئەمە دەبێتە تاوانێکی ژینگەیی ڕێکخراو “قوڕەکە بۆ شارەزوور خەستتردەکەنەوە“.
ئەم هێرشە پیشەسازییە بێبەزەیییە، شارەزوور یەکێک لە بەپیتترین دەشتە کشتوکاڵییەکانی کوردستان وسەرچاوەی بژێوی هەزاران خێزان دەکاتە قوربانی قازانجی چەند بازرگانێک.
دەرئەنجامی ئەم کۆچە ماڵوێرانکەرە، تەنیا بارینی بارانی ترشەڵۆکی، ژەهراویکردنی خاک و ئاو، وبڵاوبوونەوەی شێرپەنجە دەبێت لە نێوان دانیشتوانی ، قەزای شارەزوور ، سەیدسادق و گوندەکانیدەوروبەری.
ئەمە گەشەپێدانی پیشەسازی نییە، بەڵکو کوشتنی هێواشی سروشت و مرۆڤەکانی ئەم دەڤەرەیە.
چیتر بێدەنگی بەرامبەر ئەم سووکایەتییە ژینگەییە قبوڵکراو نییە، پێویستە ئەم بڕیارە بێباکانەیەدەستبەجێ ڕابگیرێت.
چارەسەری پیسبوونی ژینگە بە گۆڕینی نەخشەی جوگرافی کارگەکان ناکرێت، ئەگەر یاسایەک نەبێتخاوەن کارگەکان ناچار بكات بە دانانی سیستەمی فلتەرکردنی پێشکەوتوو و سزادانی توندیسەرپێچیکاران، ئەوا گواستنەوەی کارگەکان تەنیا گۆڕینی شوێنی تاوانەکەیە، نەک نەهێشتنی تاوانەکە!
سەربەست شێخ بورهان